پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە سێ ساڵی كاركردنمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لە ڕێگەى به‌ئه‌لیكتڕۆنیكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له رێگای چه‌كی بانكی و كردنه‌وه‌ی حیساب بانكی تا ئێستا 33 هەزار و 382 ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به شێوه‌ی چه‌كی بانكی مووچه وه‌رده‌گرن”.
ئەمڕۆ هەینی 15ی تەمموزی 2022 شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، ”دوو پڕۆژە‌ی گرنگی مێژووییمان تەواو کردوون کە ده‌سكه‌وتێكی گرنگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌وانیش دروستكردنى یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری سه‌ربازی بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پڕۆژە‌ی ستراتیژی به‌رگری بوون.”
لە بارەی گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگەش وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، سێ هەزار و 86 دۆسیەی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشین له وه‌زاره‌تی دارایی و هەزار و 86 دۆسیه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر دژ به‌تیرۆریستانی داعش‌یش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80 گواستراونەتەوە بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان.
جەختی لەوەشکردەوە، ”ڕێگریمان له به‌هه‌ده‌ردان کردووە و نزیكه‌ی هەشت ملیار دینارمان لە ساڵێک گەڕاندووەتەوە بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت. هەروەها نزیکەی 14 ملیار دینارمان بۆ هاوكاری و تێچووی چاره‌سه‌ری بریندارانی جه‌نگ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌قه‌رزی كه‌ڵه‌كبووی سه‌ر وه‌زاره‌ت خەرج کردووە و پلانی كاركردن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی جێبەجێ كراوە لە ڕێگەى گەورەترین کۆمپانیا كه بودجه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ته‌رخان كراوه”.
وتیشی، “بۆ پاراستنى گیانى پێشمەرگەکانمان، میحوەر و سه‌نگه‌رە‌كانمان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان كۆنكریت کردووە کە ئێستا %70ى کارەکانى تەواو بووە.”