پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری پێنجوێن و باڵەكاتیی بۆردوومان دەكات، تائێستاش سووڕانەوەی فڕۆكە بە ئاسمانی هەردوو ناوچەكەدا بەردەوامە.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا هەشت جار سنووری گوندەی بادانەی لە ناحیەی ناڵپارێز بۆردوومان كردووە.
لەلایەكی دیكەوە، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەی جەنگیی توركیا چیای كونەكۆتری لە دۆڵی باڵەیانی سەر بە ناحیەی قەسرێ بۆردوومان كردووە.
ماوەی سێ ڕۆژە توركیا بە بەردەوامیی سنووری پێجوێن و شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانیی بۆردوومان دەكات.