کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئادار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران هەندێکجار مامناوەند دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنورییەکاندا هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی یەکشەممە24ی ئادار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر، لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەلەبجە و هەندێک ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى

زاخۆ : 13پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6پلەى سیلیزى

سۆران : 11پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا