پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی کارەسات و بەڕێوەبردنی باری ناکاویی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:11 خولەک لە شارۆچکەی سولوسارای لە پارێزگای تۆکات بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر ڕوویدا.
ئافاد ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 5.99 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
دوای بوومەلەرزەکە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێکس ڕایگەیاند، پارێزگار و ئافادیان ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون سەبارەت زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە .
میدیاکانی تورکیا لهم بارهیهوه ڕایانگەیاند، لە پارێزگای یۆزگات خانوویەک ڕووخاوە و 5 تەویلەی ئاژەڵان زیانیان پێ گەیشتووە جیا لەوە هیچ حاڵەتێکی مردن و برینداربوون نییە.