وەزیری دارایی عێراق: مامەڵەكانی هاووڵاتیان دەكرێنە ئەلكترۆنی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مامەڵەكان لە كاغەزەوە بكرێنە ئەلیكترۆنی، بە ئامانجی كەمكردنەوەی كات و ئاسانكردنی ڕێكارەكان بۆ هاووڵاتیان.

بانكی ڕافیدەین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 27_2_2023 تەیف سامی وەزیری دارایی سەردانی بانكەكەی كردووە و جەختیكردۆتەوە، لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، بەتایبەتی لە جێبەجێكردنی سیستمی بانكی و ئەو ئامانجانەی كە لە ڕێگەیەوە بەدەستدەهێنرێن لە گواستنەوە مامەڵەكان لە كاغەزەوە بۆ ئەلیكترۆنی.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، گواستنەوەی مامەڵەكان لە كاغەزەوە بۆ ئەلیكترۆنی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كات و ئاسانكردنی ڕێكارەكان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان دور لە ڕۆتین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا