بازنەكانی كەركوك یەكلایكرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لەكەركوك رایگەیاند، بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك یەكلاكرایەوەو كۆتاییهات.

محەمەد عوسمان بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لەكەركوك لە هەژماری تایەبتی خۆی بڵاویكردەوە، بازنەكانی كەركوك لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوو لەگەڵ عەرەب و توركمانەكان یەكلاكرایەوە.

دەشڵێت، “كەركوك لە سێ بازنە پێك دێت بەمشێوەیە، گەڕەكە كوردیەكان پێنج كورسی، قەزای حەویجە سێ كورسی، گەڕەكە تێكەڵاوەكانیش چوار كورسی، واتە كەركوك 12 كورسیە و یەك كورسی كۆتاش بۆ مەسیحیەكان دانراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 24ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگای عێراق یەكلایكردەوە، بەڵام لەسەر داوای پەرلەمانتارانی كورد دەنگدانی لەسەر بازنەكانی پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا بۆ ماوەی 48 كاتژمێر دواخست.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا