یەكێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دابەشكردنی بازنەكانی كەركوك راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، دابەشكردنی بازنەكانی كەركوكیان پێباشەو بەو دابەشكردنەی ئێستا كورد پێنج كورسی مسۆگەر كردووە.

رزگار عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەگشتی چۆنێتی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردكانیان پێباشە، چونكە دابەشكردنەكە بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی هەرسێ پێكهاتەی كورد و عەرب و توركمانەكانە.

وتیشی، “ئێستا كورد لەكۆی ئەو 12 كورسیەی بۆ كەركوك دانراوە پێنج كورسییانی مسۆگەر كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كورسیەك بۆ مەسیحیەكان دیاریكراوە ئەوەی گرنگە دەبێت كورد بۆ مسۆگەركردنی كورسی شەش و حەوت هەوڵی جددی بدات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 24ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگای عێراق یەكلایكردەوە، دواتر پارێزگای نەینەواش یەكلاكرایەوە و شەوی رابردوش دوای چەندین كۆبونەوە، بە رێككەوتنی عەرەب و توركمانەكان بازنەكانی كەركوك بە سێ بازنە پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا