ئەردۆغان بۆ دكتۆر لەتیف رەشید: ئامادەم لەگەڵتان كاربكەم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف رەشید دەكات، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێراق و دەڵێت، ئامادەم لەگەڵتاندا كاربكەم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20-10-2022)، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دكتۆر لەتیف رەشید كردووە و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێراق لێكردووە.

ئەردۆغان لە پەیامەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، دڵنیام لەم قۆناغە هەستیارەی كە وڵاتەكەتان پێیدا تێدەپەڕێ، ئێوە بەشداردەبن لە پتەوكردنی یەكڕیزی و هاوكاری لە عێراقدا.

دەشڵێت: دەمانەوێت لەگەڵ عێراقدا هاوكاری نێوانمان بەهێزبكەین، كە پەیوەندی مێژوویی قووڵ و پەیوەندی دۆستانەی دراوسێیەتیمان لەگەڵدا هەیە، لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەكدی لە پرسە هەستیارەكان و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلەكەماندا، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایانە ئامادەم لەگەڵتان كاربكەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا