ئەردۆغان بۆ یارمەتی دارایی، سەر بەکۆشی میری قەتەردا دەکات

پۆڵەتیک پرێس؛

 

میدیاکانی کەنداو، سەردانی لەناکاوی سەرۆکی تورکیا بۆ قەتەر بە پرسێکی دارایی دەزانن نەک پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، و دەڵێن؛ ئەم سەردانە لە ناکاوە بۆ پرسی داراییە.

 

رۆژنامەی(العرب)ی چاپی لەندەن، پاڵپشت بە میدیاکانی کەنداو راپۆرتێکی لەسەر سەردانە کتوپرەکەی ئەردۆغان بۆ قەتەر بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی؛ سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ قەتەر لەڕۆژی چوارشەممە و کۆبوونەوەی لە دەوحە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی لەبابەتی پەیوەندی پتەوی نێوان هەردوو وڵات دەرناکەوێت، بەڵکو پرسێکی داراییە.

 

شرۆڤەکارانی سیاسی کەنداو، بۆ رۆژنامەی(العرب)ی چاپی لەندەن؛ ئەم سەردانە دەگێڕنەوە بۆ کەمدەستی دارایی تورکیا بە تایبەت کە لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکەی بە تەواوی دیارە و لە لایەکی دیکە تێوەگلانی حکومەتەکەی ئەردۆگان لە نائارامی و ناکۆکییەکانی ناوچەکەدا دۆخی ئابوری تورکیای ئاڵۆز کردووە و تا دێت دراوەکەی بەها لەدەست دەدات ئەمەش بارگرانی ڕاستەوخۆی لەسەر حکومەتەکەی ئەردۆغان دروستکردووە و فریادڕەسی ئەم دۆخەش باوەشی میری قەتەرە، چونکە زۆرێک لە هاوبەش و هاوپەیمانەکانی متمانەیان بە ئەردۆگان کەمبۆتەوە و ئاستی هاوکارییان بۆ تورکیا کەمکردۆتەوە.

 

شرۆڤەکاران دەڵێن؛ پێشتر ئەردۆغان، لە هەر بابەتیکی دارایدا و بۆ هەر ململانێیەکی نوێی وڵاتەکەی هانای بۆ قەتەر بردوە، ئەم سەردانەش پەیوەندی بەهەڵگیرسانی ئەو ناکۆکییەوە هەیە کە لەنێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجاندا دووبارە لەسەر خاکی ناگۆرنۆ – قەرەباخ دروستبووە، کە تێیدا ئەنقەرە لەگەڵ لایەنی ئازەربایجانی دا، هاوشان بووە و بڕیاری داوە لەڕووی سەربازییەوە پشتیوانی لێبکات، کە ئەمەش پێویستی بەپارەدارکردنی پرۆسەی پاڵپشتییە سەربازییەکانە بۆ مانگانەی چەکدارانی بەکرێگیراوانی سووری دژ بە ئەرمەنستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا