فەڕەنسا: چاوەڕێی کردار لە تورکیا دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، لەنێوان ئەنقەرە و پاریسدا چەندین گرژی و ئاڵۆزی هەیە و چاوەڕێی کردارێک لە تورکیا دەکەین کە سەلمێنەری گۆڕانکاری بێت لە سیاسەتە هەرێمییەکانیدا.

ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، چاوەڕێین تورکیا بە کردار گۆڕانکاری لە سیاسەتیدا بکات بەتایبەت گۆڕانکاری لەو ئاڵۆزیانەی کە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و لیبیا و هەرێمی قەرەباغ دروستی کردووە.

هاوکات، ئەنقەرەی بەوە تۆمەتبار کرد، کە پێشێلکاری دژی یۆنان و قوبرس دەکات کە هەردووکیان ئەندامن لەناو یەکێتی ئەوروپا جگە لەوەش سەربازی بەکرێگیراوی سوریای ناردووەتە هەرێمی قەرەباغ تا بەشداری لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا بکەن.

باسی لەوەش کرد، چەند رۆژێکە تێبینی لێدوانی لەسەرخۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکەین و پێدەچێت بیەوێت بەرەو کردار هەنگاو بنێت.

رۆژی شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی بە بەشێک لە ئەوروپا دەزانێت و وتیشی: خۆمان لە ئەوروپادا دەبینینەوە نەک لە هیچ جێگایەکی دیکە و ئامانجمان ئەوەیە داهاتوومانی لەگەڵ بنیادبنێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا