ئامانجی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ئامەد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئاماد بكات، بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند كۆبونەوە و كردنەوەی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لەوشارە.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 9ی تەموزی 2021، دوای دوو ساڵ لە دوایین سەردانی بۆ ئامەد، جارێكی دیكە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئاماد بكات، لەسەردانەكەدا چەند كۆبونەوەیەك ئەنجام دەدات.

هاوكات لەمیانی ئەو سەردانەیدا سەرۆك كۆماری توركیا ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکاتەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانەش دەکات کە کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

ئەم سەردانە لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆتاییهاتنی پرۆژەیەکی راگەیاند، کە بریتی بوو لە پێدانی یەک ملیۆن و 100 هەزار کلیلی یەکەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتییان و ژمارەیەک لەوانیش لە شاری ئامەدن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا