ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە ئێران

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەپاڵ خۆپیشاندەرانی ئێران دەوەستێت و لێپێچینەوە لە هەموو ئەوانە دەکات کە بەزەبری هێز هەوڵی کپکردنی دەنگەکانیان دەدەن.

جەیک سولیڤان لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، “جیهان چاودێری ئەوە دەکات کە لە ئێران ڕوودەدات”، وتیشی، “خۆپیشاندەرانی ئێران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێن، سەرۆکی ئێران خۆپیشاندەران بە مێش تێگەیشتووە”.

سولیڤان جەختی لەوەش کردەوە، ئەو خۆپیشاندەرانە هاووڵاتی ئێرانن و ژنان و کچان نوێنەرایەتییان دەکەن و داوای شکۆ و مافە سەرەکییەکانیان دەکەن، بۆیە ئێمە لەپاڵیان دەوەستین و لێپێچینەوە لە هەموو ئەوانە دەکەین کە توندوتیژی بەکاردەهێننن بۆ کپکردنی دەنگیان”.

لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە، نزیکەی مانگێکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە ئێران بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا