مەحمود محەمەد: لەگەڵ هەموار یاسای هەڵبژاردن نین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ ئەوەن یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان وەك خۆی بمێنێتەوە و جێبەجێ بكرێت.

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی بۆ ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن وتی: ئەگەر مەبەست لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەكخستنی هەڵبژاردن بێت ئەوا لەگەڵیدا نین، چونكە ئێستا كێشەیەك هەیە كە هەندێك لایەن داوای هەمواری یاساكە دەكەن، كێشەیەكی ترمان هەیە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم دەبێت نوێ بكرێتەوە هەروەها كەموكوڕیشی تیادا هەیە.

وتەبێژی پارتی وتیشی: ئەگەر ئەم هەمواركردنەوەیەی كە باس دەكرێت بۆئەوەیە كە كات بەفیڕۆ بدرێت بۆئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت ئەوا لەگەڵیدا نین.

باسی لەوەشكرد، ئێستا یاسایەكمان هەیە با بەردەوام بێت و كوردستان یەك بازنە بێت تەنانەت حزبە بچوكەكانیش زیانیان نەكردوە ئەوان سودمەند بون، چونكە دەنگەكانیان كۆدەبێتەوە رەنگە ئەگەر هەندێك لێكدانەوەی حزبی بەرتەسك بكەین جۆرێكی تر بۆ پارتی باشترە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت پێكهاتەی كوردستان هەموو نوێنەرانی پێكهاتەكان بەشداربن لەحوكمڕانی ئەم وڵاتەدا بۆیە دەبێت ئەمە لەبەرچاوبگیرێت و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین یاساكە وەك خۆی بمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا