خواردنی میوەکان بەشێوەیەکی بەردەوام پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکەن؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی میوەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە پارێزگاریکردنی تەندروستی جەستەدا هەیە و مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکان کەمدەکەنەوە، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە خواردنی میوەکان بەشێوەیەکی بەردەوام پارێزگاری لە تەندروستی مێشک و بیرەوەری دەکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لە ڕۆژنامەی”میدیکال ئێکسپرێس” بڵاوبۆتەوە خواردنی ژەمە سووکەکانی وەک پەتاتەی سوورەکراو، شوکولاتە و بابەتەکانی بسکویت زیانی دەروونی دەبێت و هۆکارن بۆ کێشەکانی بیرەوەری، ئەو کەسانەی لەجێی ئەوانە میوە و سەوزەواتەکان دەخۆن تەندروستی مێشک و بیرەوەریان باشترە و ئەگەر توشبوونیان بە خەمۆکی کەمترە.

الفاكهة الموسمية في كل شهر من السنة.. والفرق بين فاكهة الصيف وفاكهة الشتاء  | طقس العرب | طقس العرب

ڕۆژانە خواردنی میوە و سەوزەواتەکان بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێژەیەکی گونجاو پارێزگاری لە تەندروستی مێشک و بیرەوەری دەکەن، چونکە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر باری دەروونی هەیە و هەستکردن بە دوودڵی و خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا