سوودەکانی قارچک بۆ تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەکان دەریانخستووە قارچک سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، کۆلیستڕۆڵ و چەوری تێدانییە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ماددەبەسوودەکان.

قارچک هەموو ئەو ترشەئەمینی و پڕۆتینانەی تێدایە کە بۆ جەستە بەسوودن، هەرچەندە ڕووەکیە بەڵام بەپێی توێژینەوەکان هەمان سوودی گۆشتی بۆ جەستە هەیە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.

استخدام الفطر للتخسيس - طريقة عمل الفطر للرجيم

سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و گەدە هەیە، هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیکی تێدایە جەستە لە توشبوون بە کەمخوێنی دەپارێزێت، توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن قارچک ڕێگری لە ڤایرۆس و ئەنفلۆنزا دەکات و بەرگری جەستە بەهێزەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا