خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان هۆشداریی دەدەنە حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان هۆشداری دەدەنە حكومەت لەسەر پرسی دەرماڵەی خوێندكاران و داواش لە لایەنە سیاسییەكان و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكەن پشتیوانیان بكەن.

نوێنەرانی ناڕازی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە: لە ماوەی ڕابردوودا وەك خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان بۆ داواكردنی مافە سەرەتاییەكانی خوێندكاران خۆپشاندانی فراوانمان ئەنجامدا و بەرهەمی خۆپشاندانەكانمان ناچاركردنی حكومەتی هەرێم بوو بە تەرخانكردنی بودجەیەكی دیاریكراو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پێدانی پاڵپشتی دارایی بە خوێندكاران بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی بۆ ماوەی شەش مانگ لە ساڵی خوێندنی 2021_2022.

ئەوەشهاتووە ‎لە پاش وەرگرتنی دەرماڵەی شەشەم پێویست بە بڕیارێكی نوێ دەكات كە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدات و وەزارەتی درایی دووبارە ڕێنمایی بۆ دەربكات یان ڕێنماییەكەی ساڵی پار درێژە پێبدات بۆ ئەو مەبەستە وەزیری خوێندنی باڵا بە سوپاسی زۆرە بۆ بەڕێزیان لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 7_9_2022 ی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیەكی پێشكەش ئەنجومەن كردووە كە تیایدا داوای بەردەوامیدان و زیادكردنی بڕی دەرماڵە دەكات بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

باس لەوەشكراوە، ‎بۆیە لێرەوە هەموو لایەنە سیاسیەكان و ئەو دامەزراوانەی لە سەرەتای بەیاننامەكەدا ناومانهێناون دەخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتیەكی مێژووی و داوای پشتیوانیان لێ دەكەین هەروەها داواكارین ئەو دامەزراوانەی كە پەیوەندیدارن بە لایەنە یاسای و كارگێڕیەكانی ئەم بابەتە بەزووترین كات تێیپەڕێنن تاوەكو دۆخی هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ڕووداوە تراژیدیەكانی ساڵی پار تیایدا دووبارە نەبێتەوە و دەرگای زانكۆ پەیمانگاكان دووبارە دانەخرێت و خوێندكار دووبارە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن نەكات كە بەهیچ جۆرێك خوازیاری ئەوە نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا