وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی پێکدادانەکانی مەخموور بڵاوکردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە، لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دوێنێ لەگەڵ سوپای عێراق، لەسەر چیای قەرەچووخ لە مەخموور، راگەیەندراوێکی بڵاوکردنەوە و جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی دەکاتەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق.

ئەمڕۆ دوو شەممە 23ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “بەداخەوەین بۆ ئەو رووداوە ناخۆشەی دوێنێ یەکشەممە لە ناوچەی مەخموور روویداو لە ئەنجادا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە”.

هاوکات سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، “پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام، کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت”.

ئەوەش هاتووە کە ئەوان وەک وەزارەتی پێشمەرگە، پاڵپشتی خۆیان بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەردەبڕن بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و پێکهێنانی لیژنە.

ئێوارەی دوێنێ رۆژی یەکشەممە، لەئەنجامی بەریەک کەوتنی لیوایەکی پێشمەرگە کە لەسەر چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور جێگیرکراوبوون لەگەڵ فرقەیەکی سوپای عێراقی، شەڕو پێکدادان درووست بوو لە ئەنجامدا 2 پێشمەرگە شەهید بوون و 7 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

لە ریزەکانی سوپای عێراقیش، دوو سەرباز گیانیان لەدەست داو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات لەلایەن هەردوولاوە و داواش دەکات “لێکۆڵینەوەی ورد و شەفاف” لە رووداوەکەوە بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا