تەندروستیی عێراق زەنگی مەترسی لێدا.. “ئۆمیکرۆن لەبەر دەرگاکانە”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری کردووە بۆ بڵاوەپێکردنی تیمێکی چاودێری لە دامودەزگا تەندروستییەکان و قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکان بەمەبەستی چاودێریکردنی پێدانی ڤاکسین بە فەرمانبەران و خوێندکاران و پابەندبوون بە مەرجەکانی خۆپارێزی دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەهێزکردنی تەندروستیی لە وەزارەت رایگەیاند، “هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بۆناو عێراق زۆر نزیکە، بەتایبەتی کە حاڵەتەکانی توشبوون لە وڵاتانی دراوسێ تۆمارکراون، ئەگەری زیاترە لە هەر کاتێکدابێت بگوازرێتەوە بۆ عێراق”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “چەند نموونەیەکی گومانلێکراوی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە هەولێر تۆمارکراوە و لە تاقیگەکاندا پشکنینیان بۆ دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا