نرخی دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ ڕووی لە نزمبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی  نیسان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 146 هەزار و 850 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەدات، لەدوای بڕیاری سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە  و هاتووەتە خوار 150 هەزار دیناری عێراقی.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ،  بڕی 253,074,268 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 246,964,268 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 6,110,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا