سەرۆككۆمار رۆڵی هێزەكانی ناتۆ لە عێراق بەرز دەنرخێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆمار، دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید،رۆژی یەكشەممە 21-5-2023، لە كۆشكی بەغداد، پێشوازی كرد لە هەردوو فەرماندەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق، جیۆڤانی ئیانۆچی، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانیەوە و خۆسێ ئەنتۆنی، فەرماندەی نوێی نێردەی ناتۆ لە عێراق.

لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆككۆماری عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی جیۆڤانی لە ماوەی كاركەیدا لە بەغدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوویدا، هاوكات بەخێرهاتنی فەرماندەی نوێی ناتۆ ی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هەوڵەكانی ناتۆیشی لە یارمەتیدان و مەشقكردن و پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنیەكانی عێراقی بەرز نرخاند.

سەرۆككۆمار جەختی كردوە لە بارودۆخی ئەمنی جێگیر كە شارەكانی عێراق دوای لەناوبردنی تیرۆریزم بەخۆوە بینیوە و ئاماژەی بەوەدا كە ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی وێنەیەكی ڕاستەقینەی سەقامگیری و پێشكەوتنە ئەرێنییەكانی وڵاتەكە بگەیەنینە وڵاتانی جیهان.

هەروەها باسی لەو ئاستەنگانە كرد كە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە، بەتایبەتی لە بواری كەمی ئاودا، هیوا خواست بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەسەر بەشی ئاوی عێراق و ئاماژەی بە پەرۆشی عێراق كرد بۆ بونیادنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لە گەڵ پاراستنی سەربەخۆییمان لە بڕیارداندا كرد.

لە لای خۆیانەوە، هەردو سەركردەی ناتۆ سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی و جەختیان لە پابەندبوونی ناتۆ كرد بۆ پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی هاوڵاتیانی.

هەردوو سەركردە ستایشی سەقامگیری بارودۆخی عێراقیان كرد لەم ساڵانەی دواییدا و هیوایان خۆاست كە سەرۆك كۆمار سەردانی نێردەی ناتۆ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا