ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی چەند كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردن و دزیكردن راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر سێ‌ كەسیان دەستگیركرد كە هەستاون بە ئەنجامدانی چەند تاوانێك و بڵاوكردنەوەی ساتەوەختی تەقەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی دزیكردنی ماتۆرسكیل و تەقەكردن لەناو شاری هەولێر و بێزاركردنی خەڵك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو تۆمەتبارانە ساتی تەقەكردنەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا