وەزارەتی دارایی: ناتوانین كۆی داواكارییەكانی كڕینی ئۆتۆمبێل دابین بكەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەبەر بارودۆخی دارایی، ئێستا ناتوانین كۆی داواكارییەكانی كڕینی ئۆتۆمبێل دابین بكەین.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگاداری هەموو دامودەزگاكانی حكومەت دەكەین كە وەزارەتی دارایی لەبەر بارودۆخی دارایی، ئێستا ناتوانێت كۆی داواكارییەكانی كڕینی ئۆتۆمبێل دابین بكات، چونكە ژمارەی داواكارییەكان گەیشتووەتە ئەو ژمارەیەی ناتوانین دابینی بكەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەبێت هەر ئۆتۆمبێلێك 10 ساڵ زیاتر سوودی لێوەربگیرێت، ئەوكات داواكاری بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی تازە پێشكەش بكرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، وەزارەتی دارایی بەپێی بوونی بودجەی بەردەست، لەسەر بنەمای پێداویستی و گرنگی كار و چالاكییەكان بە شێوەی قۆناغ جێبەجێی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا