پارێزەرێك: هەولێر بەرگەی ئەو بەدڕەوشتیە ناگرێت كە بڵاوبووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەرێك لە هەولێر لەبارەی ئازادی رادەبڕین و كاری رۆژنامەنوس و چالاكوانان دەڵێت: ئازادی بۆ لەشفرۆشان لە هەولێر هەیە، بەڵام بۆ رۆژنامەنووس و چالاكوان و داكۆكیكارانی مافی خەڵك نییە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر پارێزەر گۆران دیبەگەیی رایگەیاند : بەداخەوە كە ئازادی بۆ لەشفرۆشان لە هەولێر بوونی هەیە، بەڵام بۆ رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و داكۆكیكارانی مافی خەڵك نییە.

وتیشی: كاری بەدڕەوشتی لە هەولێر ئەنجامدەدرێت و دەسەڵاتیش چاوپۆشی دەكات و لە داهاتووشدا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شكۆی هەرێمی كوردستان، ئەگەر كابینەی نۆ و كابینەكانی داهاتووش چاكسازی نەكەن و لە خەمی هاووڵاتیاندا نەبن.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو لەشفرۆشییەی لە هەولێر روودەدات پێچەوانەی یاسا و دەستوور و جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤە و ئەگەر حكومەتی هەرێمی و كوردستان و داواكاری گشتی سنوورێكی بۆ دانەنێت، كاردانەوەیەكی خراپی دەبێت و هاووڵاتیانی شاری هەولێر بەرگەی ئەم بێڕەوشتییە ناگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا