کازمی کێشەکانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چالاککردنەوەی ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا، بەغدای بەرەو برۆکسل جێهێشت.

نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ” ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و شاندێکی یاوەری بەغدای پایتەختیان بەرەو برۆکسل جێهێشتووە، لە سەردانەکەیان زنجیرەک دیدارو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی بەلجیکی و یەکێتی ئەروپا بۆ کاری هاوبەشی زیاتر ئەنجام دەدەن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “سەردانەکە جەخت دەخاتە سەر چالاککردنەوەی ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا کە هاوکارن لە تێپەڕاندنی قەیرانە ئابورییەکانی عێراق و فراوانکردنی وەبەرهێنان بەتایبەت لە غازی عێراقی کە ئەمەش هاوکارە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا”.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکانی کازمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا چەندین پرسی دیکەی ئابوری و ئەمنی و سیاسیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا