ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندی بە خانەوادەی ژینا ئەمینی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران، پەیوەندی بە باوكی ژینا ئەمینی كرد و پێی راگەیاند: كچەكەت كچی منە، ئەوەی روویداوە هەستێكی ناخۆشە وەك ئەوەیە كەسێكی ئازیزم وای بەسەرهات بێت.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران، پەیوەندی بە باوكی ژینا ئەمینی كردووە و هاوخەمی خۆی دەربڕی.

راشیگەیاندووە، ئەو كاتەی كە رووداوەكە روویداوە، بە گەشتێك لە دەرەوەی وڵات بووم، بۆیە هاوكارەكانم راسپارد بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە بكەن.

رەئیسی ئاماژەی بەوەكردووە، دەبێت لایەنە پەیوەندارەكان رەهەندەكانی ئەم رووداوە روونبكەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیا ئێرانییەكان، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران، هەریەك لە ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران و مەجید میرئەحمەدی یاریدەدەری ئاسایش لە وەزارەتی ناوخۆی راسپاردووە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بكەن.

دوای ئەوەی ژینا ئەمینی ناسراو بە مەهسا ئەمینی تەمەن (22 ساڵ)، خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە میانەی گەشتێكدا بۆ تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا و بە هۆی ئەشكەنجەدانییەوە بە سەختی بریندار بوو و پاشان رەوانەی نەخۆشخانە كرا‌.

رۆژی هەینی رابردوو موژگان ئەمینی دایكی ژینا بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاند‌، كچەكەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا