“هەڕەشەكانی ئێران لە حزبە كوردییەكان بۆ شاردنەوەی لاوازییەكانی ناوخۆیە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران دەڵێت، هەڕەشەكانی بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە لە حزبە شۆڕشگێرەكانی ئێران بۆ شاردنەوەی كێشە و قەیرانەكانی ناوخۆیە و دەیانەوێت لە ئاستی دەرەوە خۆیان بە بەهێز نیشان بدەن.

فەرزین كەرباسی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو هەڕەشانەی ئێران لە حزبە شۆڕشگێڕە كوردییەكانی رۆژهەڵات، ناوە ناوە بوونی هەبووە، بەڵام كەی و چۆن جێبەجێی دەكەن نایزانین.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران وتی: ئێمە وەكو هێزێكی شۆڕشگێڕ هەمیشە لەبەردەم ئەو دۆخەداین كە هەڕەشەمان لێبكرێت و هێرشمان بكرێتەسەر وەكو ئەوەی لەساڵی 2018 دوای لە سێدارەدانی رامینی حسێن پەناهی و لوقمان و زانیار، كرایە سەر بارەگاكانی حزبی دیموكرات.

وتیشی: لەدوای سەركەوتنی ئیبراهیم رەئیسی، حكومەتی ئێران یەكدەست بووەتەوە بەمانای ئەوەی حكومەت و پەرلەمان و هێزە محافزكارەكان یەكیان گرتووە.

باسی لەوەشكرد، پێمان وایە ئەم هەڕەشانە بۆ نیشاندانی دەسەڵات و هێزی خۆیانە لە بەرامبەر دەرەوە، چونكە ناوخۆی ئێران زۆر لاوازبووە بەتایبەتی لە بواری ئابوری و روبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو دابین كردنی ڤاكسین بەمەش دەیانەوێت ئەو لاوازییەی لە ناوخۆ هەیانە بیشارنەوە.

روونیشیكردەوە، ئەندامانی ئێمە لە بەشی ئەمنی رێكاری خۆیان دەگرنەبەر هەرچەندە ئەوان جاری یەكەمیان نیە هەڕەشە دەكەن و ئێمەش بەو هەڕەشانە ناشڵەژێین، بەڵام راستییەك هەیە ئەگەر ئێمەش لە هەرێمی كوردستان نەبین، خودی ئەم هەرێمە جێگەیەك نیە ئەوان بتوانن قبوڵی بكەن، چونكە دراوسێكانی كوردستان ناتوانن هەرێمێكی سەقامگیری كوردی ببینن.

فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری توندی دایە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێگە بە تیرۆرستان نەدەن بسوڕێنەوە و بنکە بۆخۆیان دابمەزرێنن لەم خاکە و پشێوی ئەمنی دژی ئێران دروست نەکەن”، داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێم کرد دووربکەونەوە لەو بنکانەی مەترسییان لەسەرە تا زیانیان بەرنەکەوێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، سەردار محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەردەوامی ئەم دۆخە بۆ ئێمە جێگیر نییە و وەڵامی پێویستی تیرۆرستان دەدەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا