پێشنیازەیاسای ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕەتکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە نوسراوێکی پەرلەماندا کە دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە، پێشنیازەیاسای (ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان) ڕەتکراوەتەوە.

بەگوێرەی نوسراوەکەی پەرلەمان کە واژۆی ڤالا فەرید ئیبراهیم وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمانی لەسەرە ئەوە خراوەتەڕوو، “سەبارەت بە پێشنیازەیاسای (ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) پشتگیری لە ڕای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەین بە ڕەتکردنەوەی پێشنیازەیاساکە”.

لەبارەی هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیازەیاسایە باس لەوەکراوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەهیدن و یادەکانیش لە سەرجەم ناوچەکان دەکرێنەوە.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا