قوباد تاڵەبانی و وەزیری ڕۆشنبیری لەبارەی چییەوە کۆدەبنەوە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیری کۆئەبنەوە بابەتی کۆبوونەوەکەش هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەژمارنەکردنی زمانی کوردییە بۆ پۆلی دوانزەی ئامادەیی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نامیق هەورامی وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و دوو ڕاوێژکاریی زمانی کوردی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەژمارنەکردنی زمانی کوردی بۆ پۆلی دوانزەی ئامادەیی کۆببنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی نامیق هەورامی، لەپاڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەژمارنەکردنی زمانی کوردی، دوو بابەتی دیکە دەخرێنە بەرباس، کە ئەوانیش بریتین لە جێگیرکردنی شێوەزاری هەورامی لەناو پڕۆگرامی خوێندندا لە هەورامان و گەڕاندنەوەی بەڵگەنامە و دەستنووسە کوردییەکان لە بەغداوە بۆ هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا