پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی کەنەدا ئاسانکردنی ڕێکارەکانی کۆچکردن بۆ هاوڵاتیانی ئێران ڕادەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێکارە تازەکان هاوڵاتیانی ئێران دەتوانن بۆ خوێندن یان کارکردن کۆچ بۆ کەنەدا بکەن و لە ژمارەیەک کرێ و باجیش دەبەخشرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێرانیەکان دەتوانن داوای مۆڵەتی کارکردن بکەن و هەر پیشەیەک ئەنجام بدەن کە خۆیان دەیانەوێت.
ئەم بڕیارە نوێیانەی کەنەدا کاردانەوەیەکە بۆ سەرکوتکارییەکانی ئێران دژبە خۆپیشاندەران، لەوبارەیەشەوە وەزیری کۆچ دەڵێت، کەنەدا دەستەوەستان نابێت بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجامی دەدەن.