لە مانگێكدا شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماركراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مانگی رابردوو زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆماركراون و پارێزگای بەغداش لە ریزبەندی یەكەمدایە، واتە لە رۆژێكدا 211 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری مانگی یەكی ئەمساڵی سەبارەت بە دۆسیەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بڵاوكردەوە ورایگەیاند: ژمارەی هاوسەرگیری نوێ لە مانگی كانونی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 26 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری.

هاوكات حاڵەتەكانی جیابوونەوە 6433 حاڵەت بووە، واتە لە هەر رۆژێكدا نزیكەی 211 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆماركراون.

هەر بە پێی ئامارەكە پارێزگای بەغدا لە ریزبەندنی یەكەمدایە و دوای ئەوەیش پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە دێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا