قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكان بە گوڕوتینێکی بەهێزترەوە بەردەوام دەبن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ هراشیا پۆلادیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و کلتورییەکانیان دەكەن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 24ی ئابی 2021 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ باڵیۆزی ئەرمینیا ڕوونکردەوە و جەختی کردووەتەوە لە قۆناغی داهاتووشدا هەنگاوەكانی چاكسازی بە ئیرادە و گوڕوتینێکی بەهێزترەوە بەردەوام دەبن.

هاوكات ئەوەشهاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا بەتایبەت لە بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ماوەی کارکردنەکەی لە عێراق، جێگری سەرۆکوەزیران، ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئەرمینیای کرد لە ماوەی کارکردنیدا كە ئەنجامی داون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا