قوباد تاڵەبانی: لە كوردستان تیرۆرستان ڕیشەكێش كران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی پێشمەرگەکانی خێڵی حەمە ماتەمینی خۆی راگەیاند و وتی: هەرچییەكمان پێبكرێت بۆ كەسوكاری شەهیدان بەئەركی لەپێشینەی سەرشانی خۆمانی دەزانین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “جارێكیتر ساڵیادی پڕ سوێی شەهیدبونی پۆلێك پێشمەرگەی قارەمان لەخێڵی حەمە هاتەوە، لەم رۆژە پڕ لە ماتەمەدا یاد و یادەوەری ئەو قارەمانانە بەرز رادەگرین و سەری ڕێز بۆ گیانفیدایی و ئازایەتی و قوربانیدانیان نەوی دەكەین”.

وتیشی: خوێنی شەهیدانی خیڵی حەمە بوو بە نەفرەت بۆ تیرۆر و تیرۆریستان و زیاتر دڕەندەیی و قێزەونی ئەوانی لەبەرچاوی دنیا دەرخست، هەرچەندە ئەو كارەساتە هەمیشە لە ناخ و ویژدانماندا زیندووە و بەتێپبەڕبوونی كات كۆن نابێت، بەڵام ئاسودەین بەوەی تیرۆریستان و تاوانباران لە كوردستاندا ڕیشەكێش كران و بە یارمەتی دۆستان و هاوپەیمانان و بە بازووی و هێزی پێشمەرگە قارەمانەكان كێوماڵ كران.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی تری رێگای رزگاریی كوردستان و شەهیدانی نەبەردییەكانی دژە داعش خاوەن چاكەی هەرە گەورەن لە زامنكردنی ژیانێكی ئازاد و ئارام بۆ خەڵكی كوردستان و بۆ ئەزموونە حوكمڕانییەكەی كە خەونی مێژوویی ملیۆنەها كوردە لە سەرانسەری جیهان، لە ئێستاشدا ئێمە دەمانەوێت بەیەكڕیزی زیاتر پێگەی هەرێم بەهێزتر بکەین لە چوارچێوەی دەوڵەتی فرەچەشن و فیدراڵی عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا