لە سنوری پارێزگایەكی هەرێم دەرگای دامەزراندن دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند: لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دامەزاندن بۆ كۆمەڵێك دەرچوو دەكاتەوە.

غەریب ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 15 دەرچوو بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن.

سوپاسی قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانیشی كرد بەوەی دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە هاوكاریەكی باشی بەڕێوەچوونی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد دامەزراندنەكە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و لەڕێی فۆڕمێكی ئۆنلاین دەبێت بۆ دامەزراندنی 15 فەرمانبەر.

دەرچوەكانیش پێك دێن لە (چوار ئەندازیار، دوو ڕوپێوكار، دوو یاسایی، دوو ژمێریار ، دوو ڕاگەیاندن، دوو كارگێری، یەك ئایتی و كۆمپیتەر).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا