بۆمبێکی چێنراو لە سەڵاحەدین تەقییەوە

پۆڵەتیک پرێس

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو لە سەڵاحەدین بارهەڵگری کەلوپەلی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکای کردە ئامانج و بەوهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

ئەمڕۆ هەینی، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەو بارهەڵگرانە کەلوپەلی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییان لەڕێی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عێراق و دوو شۆفێری عێراقییەوە دەگواستەوە کاتێک بۆمبە چێنراوەکە تەقیوەتەوە.

باسی لەوەش کردووە، لە ئەنجامی هێرشەکە سەربازێکی لیوای سێی سەر بە لیوای کۆماندۆی سامەڕا بەسەختی بریندار بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، شەوی رابردوو تەقینەوەیەک ئینستیتیوتی ئەمریکای لە نەجەف کردووەتە ئامانج.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار بارگە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کراونەتە ئامانج و بەشێک لە شارەزایان پێیانوایە ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران ئەنجام دەدرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا