شوتی سوور یان زەرد کامیان بەسوودترن؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕووسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ڕایگەیاند قورسە هەڵبژاردە لەنێوان شوتی سوور یان زەردا بکرێت، چونکە هەردووکیان بۆ تەندروستی بەسوودن.

پزیشکەکە دەڵێت:”شوتی سوور ماددەی لایکۆبینی تێدایە ئەو ڕەنگە سوورەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماددەیە، کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست، دڵ و بۆیەخوێنەکان هەیە، ڕێگری لە گەشەی وەرەمەکان دەکات و هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە، پارێزگاری لە تەندروستی ماسولکەکان دەکات”.

How to Grow Yellow Watermelons

شوتی زەرد چوار ئەوەندەی شوتی سوور ڤیتامین سی تێدایە دژەئۆکسانێکی بەهێزە بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

هەردوو جۆرەکە ڕێژەیەکی زۆر کانزای پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمیان تێدایە کە پۆتاسیۆم بۆ تەندروستی دڵ گرنگە و مەگنسیۆمیش بۆ تەندروستی بۆریەخوێنەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا