شەش جۆر خواردن باشترە بە کاڵی نەیخۆیت

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک خواردن ڕەنگە کاریگەری نەرێنی و مەترسی لەسەر جەستەی مرۆڤ دروست بکەن، کاتێک بە کاڵی دەیانخۆیت واتە باشتر وایە ئامادەیان بکەیت دواتر بیانخۆیت.

بڵاو کراوە تەندروستیەکان،٦ جۆر خواردنیان بڵاو کردۆتەوە کە باشتر وایە بە کاڵی نەیانخۆیت.

١-پەتاتە

بەپێی لێکۆڵینەوەکان پەتاتەی کاڵ دەبێتە هۆی دروست کردنی کێشە لە کۆ ئەندامی هەرس دا، بە هۆی ئەوەی دژە هەرسی زۆری تێدایە، ماددەی سۆلانین و شاکونینی تێدایە، کە دەبنە هۆی ژەهراوی بوون و توش کردن بە سکچوون و تا و سەر ئێشە.

٢-باینجان

باینجان لە پێکهاتەکەیدا گیلۆکالۆید هەیە وەک پەتاتە، سۆلانینی تێدایە بۆ ئەوەی توشی کێشەی تەندروستیت نەکا باشتر وایە ئامادەی بکەیت ئینجا بیخۆیت.

٣-فاسۆلیا

خواردنی چوار پێنج دەنک فاسۆلیای کاڵ توشی نەخۆشی مەترسیدارت دەکا، پکهاتەی فاسۆلیا بە تایبەت فاسۆلیای سور دەبێتە هۆی ژەهرابوون بە هۆی ئەو ماددانەی کە تیایەتی بۆیە باشتر وایە بە لایانەی کەمەوە ١٠ خولەک بکوڵێندرێت پێش ئەوەی بخورێت.

٤-هێلکە

بەهۆی بوونی ماددەی سالمۆنیلا، کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون، باشتر وایە هێلکە بکوڵێندرێت تا ئەو کاتەی زەردێنەو سپێنەکەی یەک دەگرن، خواردنی بە کاڵی نەخۆشی مەترسیدارت توش دەکات بە هۆی زری مایۆنیز تیایدا.

٥-گۆشتی مریشک

بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر سالمۆنیلا تیایدا، دەبێتە هۆی توشبوونت بە بەکتریا، هەربۆیە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن بۆ سەلامەت بوونت لە ٧٠ دەرەجەدا بۆ ماوەی ٢ خولەک بیکۆڵێنیت.

٦-گەڵای ڕێواس

گەڵای ڕێواس کە زۆرجار لە دروست کردنی خواردنەکاندا بەکار دەهێندرێت، ڕەنگە ژەهراوی بێت باشتر وایە بە کاڵی نەخورێت بە هۆی ترشی ئۆکسالیک تیایدا توشی تەنگە نەفەسی و سوتانەوەی ناودەم و ئازاری گەدەت دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا