زیانی خواردنە خێراکان لەسەر تەندروستی منداڵ

پۆڵەتیک پرێس

هەڵبژاردنی خواردنە تەندروستەکان بۆ منداڵ زۆر گرنگە، چونکە زیادەڕەویکردن لە خواردنە خێراکاندا بەتایبەتی بۆ منداڵ زیانێکی زۆری لەسەر تەندروستییان دەبێت بەپێی ماڵپەڕی”health”.

سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر وەک خواردنە خێراکان دەبنە هۆی کەمکردنەوەی وزە و سەرنجی منداڵ، لەکاتێکدا منداڵ لە تەمەنی قوتابخانەیدا پێویستی بە وزە، چالاکی و سەرنجی زیاتر هەیە بۆئەوەی بەباشی گەشە بکات، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنە خێراکان زیانێکی زۆر بە تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەگەیەنن.

زهرة الخليج - هذه الأطعمة والمشروبات تضر بصحة طفلك.. تجنبي تقديمها إليه

خواردنە خێراکان دەوڵەمەندن بە چەوریە دەستکردەکان، شەکر و کاربۆهیدراتەکان کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، جەڵتەی مێشک، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن، هەروەها کالۆریان زۆرە هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوبوونن لە منداڵدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا