سوودەکانی چای زەردەچەوە لەوەرزی زستاندا

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی ستان ئەگەری توشبوون بە ئەنفلۆنزا، لەرز و تا و نەخۆشیە وەرزییەکان زیاتر دەبن، بۆیە پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی گونجاو بۆ دووربوون لە نەخۆشییەکان.

پزیشکەکان دەڵێن خواردنەوە گەرمەکان کە لە گژوگیا و بەهاراتە سروشتییەکان ئامادەدەکرێن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە لەوەرزی زستاندا بەپێی ماڵپەڕی”food.ndtv”، زەردەچەوە یەکێکە لە بەهاراتە بەناوبانگەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە تایبەتمەندی دژەئۆکسان، ڤایرۆس و هەوکردنی هەیە و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکان بەکاردەهێنرێت.

دليلك المبسط عن فوائد شاي الكركم وطريقة تحضيره - مجلتك

چای زەردەچەوە کەرکەمینی تێدایە کە لە زەردەچەوەدا هەیە یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاریبێت، بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ پەتای وەرزی، جیوب، ئازاری جومگە و گەروو بەکاردەهێنرێت، تایبەتمەندی دژەبەکتریا و ڤایرۆسی هەیە هەوکردنی گەروو کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا