سوودەکانی ماست بۆ توشبووانی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

ماست سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، یارمەتی هاوسەنگ کردنی ڕێژەی گلۆکۆز دەدات بۆ نەخۆشانی شەکرە، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.

ماست سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە، هەموو ترشە ئەمینیە بنەڕەتیەکانی تێدایە،100 گرام ماست، 87.9 گرام ئاو،3.47 گرام پڕۆتین 121 گرام کالیسیۆم، 0.05گرام مەگنسیۆم، 12 گرام ڤیتامینەکان لەخۆ دەگرێت، بۆیە ڕۆژانە خواردنی ماست سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت.

طريقة عمل كيف تحضرين اللبن الزبادي المنزلي - المقبلات -

سوودە تەندروستیەکانی خواردنی ماست بۆ کەسانی ئاسایی و توشبووانی شەکرە:

-ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات
بەپێی لێکۆڵینەوەکان ماست ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەڕێژەی 14٪ کەم دەکاتەوە، ڕۆژانە خواردنی 80 بۆ123 گرام ماست سوودێکی زۆری دەبێت و ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە لای هەرزەکاران و بەتەمەنەکان دەکات.

-یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ڕۆژانە خواردنی ماست سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە و یارمەتی کەم کردنەوە و هاوسەنگ کردنی ڕێژەی شەکر دەدات.

-هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە
ماست تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان دەدات، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە.

-ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ هاوسەنگ دەکات
ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ ڕۆڵێکی گرنگی بۆ توشبوونی شەکرە هەیە، خواردنی ماست یارمەتی هاوسەنگ کردنی ڕیژەی کۆلیستڕۆڵ و چەوی دەدات، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، ئەگەری توشبوونیش بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا