ئاو باشترین خواردنەوەیە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕووسی بواری خوارک ڕایگەیاند، ئاو لە پلەی یەکەمدا بە باشترین خواردنەوە دادەنرێت، کە سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت.

پزیشکەکە باس لەوە دەکات ئاو سوودێکی زۆری هەیە، لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، یارمەتی نەهێشتنی ژەهری لەش دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و لەش هەیە و ڕێگری نەخۆشیەکان دەکات.

پزیشکەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە کاتێک منداڵ دەڵێت تونیمە پێویستە ئاوی بدرێتی لەجێی خواردنەوە گازیەکان چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و زیانی دەبێت.

هەروەها پسپۆڕەکە ڕێنمای دەدات دەربارەی خواردنەوەی کاکاو دەڵێت، پێویستە لەگەڵ شیر ئامادە بکرێت و شەکری تێنەکرێت، هەروەها پێویستە خواردنەوەی کاکاوی ئامادەکراوی دەرەوە بەکارنەهێنن، چونکە رێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا