تائێستا زانیوتە گەنمەشامی چی لە دڵ و کۆلیستڕۆڵ دەکات؟

پۆڵەتیک پرێس

گەنمەشانی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەچەندین شێواز ئامادەدەکرێت، یەکێکە لە باشترین بژاردەکان لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆندا بێئەوەی ببێتە هۆی زیادبوونی کێش.

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی، کانزاکانی ئاسن و مەگنسیۆم و دژەئۆکسانەکان، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە ئەگەری توشبوون بە قەبزی کەمدەکاتەوە و یارمەتی چالاککردنی ڕیخۆڵەکان و کرداری هەرس دەدات، یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

Gli eventi più importanti della storia del pop corn - inNaturale

ڕیشاڵەکانی ناو گەنمەشامی هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات، ئەمەش نابێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵکو یارمەتی ڕزگاربوون لە کێشەی زیادە دەدات، گەنمەشامی یەکێکە لەو خواردنانەی سووێكی زۆری بۆ توشبووانی کۆلیستڕۆڵ هەیە مەترسی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک