سوودەکانی پێکەنین بۆ تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

پێکەنین جگە لەوەی کاریگەرییەکی ئەرێنی زۆری لەسەر پەیوەندی نێوان تاکەکان هەیە، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” پێکەنین ئەم سوودانە بە تەندروستی جەستە دەبەخشێت:

-بەپێی توێژینەوەکان پێکەنین لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ تەمەن درێژی، کاتێک لەژیاندا بەئەرێنی بیربکەیتەوە و دڵخۆشبیت کێشە تەندروستییەکان کەمتر دەبنەوە کە هۆکارن بۆ تەمەن کورتی.

-بەباشترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون بە قەلەقی و دڵەڕاوکێ دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگردەبێت کە هەست بە ماندوێتی بکەیت.

-بەشێوەیەکی گشتی سوودی بۆ هەموو تەندروستی هەیە بەتایبەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە.

-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پێکەنین باشترین ڕێگایە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

-وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ کەمبوونەوەی ئازارەکانی جەستە دادەنرێت، بەپێی چەندین توێژینەوە پێکەنین کاردەکاتە سەر مێشک و یارمەتیدەرە لە دەردانی ئەندرۆڤین و سیرۆتۆنین کە وەک هێورکەرەوەیەکی سروشتی بۆ ئازارەکان کاردەکەن.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا