میوەیەک پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەرچەندە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ناتوانرێت ڕێگری لە کێشەکانی پێست بکرێت بەتایبەتی دروستبوونی چرچولۆچی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندوستی پێستدا هەیە.

میوەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین و سوودێکی زۆریان بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، ئیمانوێڵ لۆکاس بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییەکانی پێست لە نەخۆشخانەی “Mount Sinai” ئەمریکی باس لە میوەیەک دەکات یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات و ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە سوودی بۆ پێست هەیە ئەویش بلوبێریە.

أكل التوت الأزرق في الصغر يقي من الخرف في الكبر

بلوبێری دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و سی، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لە نەخۆشییەکانی پێست دەکات، پێست لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە لە خانە مردووەکان ڕزگاری دەکات، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریدەخەن مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا