پۆڵەتیک پرێس
زانایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەکەن هەندێک خواردن هەن بە خاوی سوودیان زۆرە بۆیە پێویستە نەکوڵێنرێت، چونکە بە خاوی سوودی زیاتر بە جەستە دەگەیەنن و یارمەتی کرداری هەرس و دابەزاندنی کێش دەدەن.
ئەو خواردنانەی پێویستە بە کوڵاوی نەخورێن:
-چەوەندەر
دەوڵەمەندە بە مادە سوودبەخشەکان و کانزاکانی کالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم و پڕۆتینەکان، هەرووەها ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ترشی فۆلیکی تێدایە.
-پیاز
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان سوودیان بۆ جگەر هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.
-ئەڤۆکادۆ
چەندین ڤیتامین و کانزای سوودبەخشی تێدایە ڕێگری لە خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-تەماتە
خواردنی تەماتە بە فرێشی و نەکوڵاوی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، لیکۆبین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و کۆلیستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان و دابەزاندنی کێش دەدات.
-چەرەساتەکان
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، ڕۆژانە خواردنی ڕێژەیەکی کەم چەرەسات بە نەکوڵاوی یارمەتی تەندروستی دەدات و ووزە بە لەش دەبەخشێت، بەڵام سوورکردنەوەی چەرەسات سوودەکانی کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاسن و مەگنسیۆمی ناو چەرەساتەکە، هەروەها ئەو زەیتەی بۆ سوورکردنەوەی بەکاردەهێنرێت دەبێتە هۆی زیادکردنی چەوری و کالۆری.