پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕانی بواری تەندروستی و خۆراک باس لە هەندێک خواردن دەکەن، کە زیادەڕەوی کردن لەو خواردنانەدا زیان بە قژ دەگەیەنێت و دەبنە هۆی هەڵوەرینی.
ئەو خواردنانەی هۆکارێکن بۆ هەڵوەرینی قژ:
-شیرینیەکان
زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شیرینیدا زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنێت، لەهەڵ ئەوەشدا زیان بە تەندروستی قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی، هەروەها هۆکارێکە بۆ توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە.
-ماسی
زیادەڕەوی کردن لە خواردنی ماسیدا هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژ.
-سپێنەی هێلکە
خواردنی سپێنەی هێلکەی خاو یان باش نەکوڵاو دەبێتە هۆی کەمی پڕۆتین لە لەشدا کە یارمەتی گەشەی قژ دەدات، بۆیە یەکێکە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ.
-خواردنەوە گازیەکان
خواردنەوە گازیەکان زیان بە قژ دەگەیەنێت و هۆکارێکی دیکەیە بۆ هەڵوەرینی قژ.
-خواردنە خێراکان
خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشیەکانی دڵ لەگەڵ ئەوانەشدا هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژ.