پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی مرەباکان لە میوە دروستدەکرێن بەیارمەتی شەکر، ئاوی گوڵ، هێل و دارچینی، زیاتر لەژەمی بەیانیاندا دەخورێن ئەگەر بە پێکهاتەی تەندروست ئامادەبکرێن و ڕێژەیەکی کەمیان لێبخورێت سوودیان بۆ تەندروستی دەبێت بەپێێ ماڵپەڕی”ndtv”.
سوودی چوار جۆری جیاواز لە مرەباکان:
-مرەبای سێو
کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست و بەرهەمهێنانی کۆلاجین هەیە، ڕێگری لە کێشەکانی دەکات، چونکە دژەئۆکسانێکی بەهێزە.
-مرەبای پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەتی ڤیتامین سی، کە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە.
-مرەبای زەنجەبیل
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-مرەبای گێزەر
بەیەکێك لە باشترین جۆرەکانی مرەبا بۆ تەندروستی پێست دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین ئەی پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت، هەروەها ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات.