پۆڵەتیک پرێس
قەیسی یەکێکە لە میوە زۆر بەسوودەکان بۆ جەستە پارێزگاری لە تەندروستی و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.
قەیسی ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان، کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی و ئەم سوودانەی پێدەگەیەنێت:
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لە هەموو هەوکردنەکانی جەستە دەکات.
-پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات.
-یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس دەدات.
-سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و ڕەونەقێکی تایبەتی پێدەبەخشێت.
-ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵەکانی تێدایە ڕێگری لە قەڵەوی دەکات.
-تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
-یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنی تێدایە ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.