پۆڵەتیک پرێس
پزیشکەکان ئامۆژگاری دەدەن دەربارەی دابەزاندنی کێش لە ڕەمەزاندا، ئەویش لەڕێگەی هەڵبژاردنی ژەمی تەندروست و سوود بەخش لەپارشێودا، بۆ ئەوەی وزە بە لەش ببەخشێت و شێداری بکاتەوە لەهەمان کاتدا کێشیش داببەزێنێت.
چوار خواردن لەپارشێودا وزە بە لەش دەبخشێت و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش:
-ماست
ماست کانزاکانی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، پڕۆتین و ڤیتامینەکان، بە لەش دەبەخشێت، پێویستە لەپارشێودا قاپێکی بچووک ماست بخورێت بۆ دابەزاندنی کێش.
-شۆفان
یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی گلۆکۆزی خوێن دەدات بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ میوەی فرێش دەتوانرێت وەک ژەمێکی پارشێو بخورێت دەبێتە هۆی تێربوون و دابەزاندنی کێش.
-سەوزە و میوەکان
خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان وەک کاهوو، خەیار، سێو و مۆز و چەندانی دیکەش لە پارشێودا وزە بە لەش دەبەخشن و کێش دادەبەزێنن.
-نانی دانەوێڵە
نانی دانەوێڵە بەتایبەتی نانی جۆ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵە تەندروستەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات،چونکە هەستی تێربوون بۆ کاتێکی درێژتر زیاد دەکات.