ئەو خواردنانەی یارمەتی باش بوونی تەندروستیت دەدات

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن بەوەی گرنگی بە خواردنەکانیان بدەن، بە تایبەت بلو بێری و میوە، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندن بە ڤایتامینەکان.

کیوی یەکێکە لەو میوانەی کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەر تەندروستی دڵ و دەمارەکان، بە تایبەت ئەگەر کەسێک کێشەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی هەبێت، ئەم میوەیە یارمەتیدەرێکی باشە.

پزیشکەکان ئاماژە بەوەش دەدەن کیوی کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە ئینتێستیناڵ.

پسپۆڕان دەڵێن باستر وایە گرنگیەکی زۆر بە خواردنی تووی سور بدرێت، دەتپارێزێت لە پیر بوونی پێش وەختە.

سنەوبەر، سودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە. یارمەتی ئەرکەکانی مۆخ دەدات و لە مەترسی دەیانپارێزێت، لە گەشەی شێرپەنجە دەتپارێزێت.

ڕەشکە یەکێکە لەو خواردنانەی، کاریگەرییەکی ئەرەنی لەسەر تەواوی جەستە هەیە، دەتوانیت زەیتەکەی بەکاربهێنیت، یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری دەدات ژەهری جەستە دەکاتە دەرەوە.

کشمیش یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری دەدات، ڤایتامین سی تێدایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا