پۆڵەتیک پرێس
کاتێک بابەتەکە لەسەر بەرگری لەش دەبێت ئەوا ئەو خواردنانەی ڕۆژانە دەیخۆیت کاریگەرییەکی زۆری دەبێت، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە بۆیە پێویستە خواردن، خواردنەوە، میوە و سەوزەواتەکانی بەڕێژەیەکی گونجاو تێدابێت.
حەوت خواردن ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکەن:
-ماست
ماست ، شیر و بابەتەکانی سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانن بەتایبەتی کانزای زینک کە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.
-قارچک
بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، بەم ڕێگایەش ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.
-بڕۆکلی
دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-زەنجەبیل
هەر لەکۆنەوە وەک چارەسەرێک بۆ بەشێکی زۆر لە نەخۆشیەکان بەکارهێنراوە، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشیەکاندا هەیە.
-سیر
دەوڵەمەندە بە ئەلیسین پێکهاتەیەکی کبریتیە بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-میوە مزرەمەنیەکان
میوە مزرەمەنیەکانی وەک پرتەقاڵ، لیمۆ و سندی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکەن.
-قەرنابیت
لە خێزانی سەوزەواتەکانی وەک کەلەرم و برۆکلیە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین سی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.